قه‌تڵی ٧٨ ژن له‌ شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ١٤٠٣ له‌ ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ئاماره‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان، له‌ شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ١٤٠٣ دا ٧٨ ژن له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژراون.

به‌ وته‌ی چالاكانی مافی ژنان، سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی بووه‌ته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری ژنكوژی له‌ ئێران و ته‌نیا له‌ شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ١٤٠٣دا ٧٨ ژن له‌لایه‌ن باوك، برا، ئامۆزا یان هاوسه‌ره‌وه‌ كوژراون. زۆربه‌ی تاوانباران یان به‌خشراون یان به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. كارناسانی بواری ده‌روون ناسی ده‌ڵێن: كاتێك حكوومه‌ت توندووتیژی له‌ نێو كۆمه‌ڵگا دا بڵاو ده‌كاته‌وه‌، پیاوانیش ده‌ستی خۆیان بۆ هه‌ر چه‌شنه توندووتیژییه‌ك له‌ ماڵه‌وه‌ ئاوه‌ڵا ده‌بینن. به‌و بۆنه‌وه‌ جیا له‌ كولتووری پیاوسالاری كۆمه‌ڵگا، حكوومه‌ت گه‌وره‌ترین هۆكاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری توندووتیژی له‌ نێو كۆمه‌ڵگایه‌. قه‌یرانی ئابووری، گیرۆده‌ بوون به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و هاوسه‌رگیری له‌ ته‌مه‌نی منداڵی دا هۆكاره‌كانی دیكه‌ش، به‌ڵام هه‌موویان ئه‌گڕێنه‌وه‌ بۆ ناكارامه‌یی و شێوازی ده‌سه‌ڵاتداری به‌رپرسانی حكوومه‌ت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net