سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆكان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ئێدریس حاجی ڕه‌سووڵپور، برای محه‌ممه‌د حاجی ڕه‌سووڵپور، گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له‌ شاری بۆكان و هێمن ئیبراهیم حه‌مزه‌ خه‌ڵكی گوندیقه‌ره‌گوڵله‌لایه‌‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ هه‌ر یه‌كه‌و به‌ سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون.

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، ئێدریس حاجی ڕه‌سووڵپور و هێمن ئیبراهیم حه‌مزه‌ له‌ هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ كران. ئه‌و دوو شارومه‌نده‌ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بۆكانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژی نیزامهه‌ر یه‌كه‌و به‌ سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net