14
به وته‌ی چالاكانی كرێكاری، زیاتر له ٦٠٠ هه‌زار كرێكاری ساختمانی له كوردستان و ئێران له بیمه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بێبه‌شن.
حه‌سه‌ن عێزه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی ساختمانی بانه وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له (سازمانی بازڕه‌سی) ڕایگه‌یاند: ده‌ركردنی فیشی بیمه هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك و به بیانووی بازڕه‌سی ڕاده‌گرن، ئه‌و كرده‌وه بووه‌ته هۆی سه‌رگه‌ردانی كرێكاران و به‌فیڕۆچوونی ١٢ ملیۆن ساعه‌ت كاری ڕۆژانه‌یان. ئه‌و بازڕهسیانه كارناسی نه‌كراو و پڕ ههزینهن له حاڵێكدا ڕێكخراوی بازڕه‌سی ده‌توانێت به ئاسانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كرێكار نین و ده‌یانه‌وێت له مه‌زایای كرێكاران سوود وه‌ربگرن شناسایی بكات.