كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی سروه‌ پورمحه‌ممه‌دی له‌ شاری سنه‌

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، حوكمی ده‌ ساڵ زیندانی سروه‌ پورمحه‌ممه‌دی، ئه‌ندامی ڕێكخراوی فه‌رهه‌نگیكۆمه‌ڵایه‌تی نۆژین له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان بۆ پێنج ساڵ كه‌م كراوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١، سروه‌ پورمحه‌ممه‌دی له‌ كاتی به‌دوداچوون بۆ چاره‌نووسی ئه‌ندامانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ڕێكخراوی نۆژین، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌، ڕۆژی ٢٤ی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی شاری سنه‌ ئازاد كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به‌ تۆمه‌ته‌كانیته‌بلیغ دژی نیزام،هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیموتێكدانی ئه‌سایشی گشتی“‌ به‌ ده‌ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ بۆ پێنج ساڵ كه‌م كرایه‌وه‌‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net