مانگرتنی كرێكاران له‌ كارخانه‌ی نه‌ساجی برووجێرد

كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی نه‌ساجی برووجێرد، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی كرێكاران، ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و خاوه‌نكار له‌ په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خۆ ده‌بوێریت. به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌، كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی و ده‌رمانی بوون، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌ به‌رپرسانی ڕژیم سه‌ره‌نج به‌ كێشه‌ و گرفتی كرێكارانی ئه‌و كارخانه ناده‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net