لە باکووری خۆراسان و لە گوندی ئوغاز لە نێوان هەردوو شاری کوردنشینی شێروان و قووچان، بە هاوکاری و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەرهەنگسەرایەکی تایبەت بە مێژوو و کولتووری کوردانی خۆراسان کرایەوە.
گوندی ئوغاز زێدی “کەلیموڵلا تەوەحودی“، نووسەر و توێژەر و موزیسیهنی ناسراوی ناوچهی خۆراسانە و ئەم فەرهەنگسەرایەش هەر بە هەوڵی ئەو دامەزراوە. فەرهەنگسەراکە بەشێکی تایبەتە بە کتێبخانەی کوردی و بەڵگەنامەکانی پەیوەندیدار بە کوردستان بە گشتی و کوردانی خۆراسان بە تایبەتی؛ بەشێکی دیكهی فهرههنگسهراكه تایبەتە بە کولتوور و کەلەپووری کوردانی خۆراسان، کە ئامێرەکانی کشتوکاڵ، میوزیک، جلوبەرگ، ڕەشماڵ، داب و نەریت، ڕێورەسمەکان و هەر کەلوپەلێکی پەیوەندار بە ژیانی کوردانی کرمانجی خۆراسان بێت، تێدا كۆكراوهتهوه.