4
كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی ئێران بێرك له ڕه‌شت، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، نزیك به ١٨٠ كرێكاری ئه‌و شیركه‌ت ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت كێشه‌ی دارایی به هۆكاری دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی ده‌زانن و ده‌ڵێن: به‌هۆی هاورده‌كردنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری په‌شم له وڵاتی چین، ئاستی وه‌به‌رهێنانیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه.