3
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕۆژمۆزدی شاغڵ له به‌شی فه‌زای سه‌وزی شیركه‌تی نه‌وت و گازی ئاغاجه‌ری، له ئاست ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی و نه‌دانی داخوازییه‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، پێشتر به‌رپرشیانی شیركه‌ت به‌ڵێنی گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی هه‌موو كرێكارانیان دابوو، به‌ڵام ته‌نیا باروودۆخی پیشه‌یی ٨٥ كرێكار ڕوون كراوه‌ته‌وه و چاره‌نووسی ٦٣ كارگه‌ر به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. كرێكاران ده‌ڵێن: هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی پێویست بووه ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت كراوه، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرتووه. ناڕازیان هه‌روه‌ها خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.