به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ٢٠ له سه‌دی منداڵانی ئوستانی سیستان و به‌لووچستان له ناوچه بێبه‌ش و پهراویزنشینهكان تووشی كه‌م خۆراكی سه‌ختن.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی به‌لووچ، پێوه‌ری كه‌م خۆراكی له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان دوو هێنده‌ی ئوستانه‌كانی دیكه‌ی ئێرانه و هه‌موو دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه ده‌ستڕه‌سی یه‌كسانیان به ئاو و خۆراكی ته‌ندرووست نییه. له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به كه‌م خۆراكی ٢٠ له سه‌دی منداڵانی ژێر پێنج ساڵ كراوه و وتراوه: كه‌م خۆراكی بووه‌ته هۆی كه‌م خوێنی، لاوازی جه‌سته‌یی و كورته باڵایی منداڵان و ده‌مێكه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له‌و پارێزگایه لێ دراوه.، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی به ئه‌نقه‌ست خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یان په‌راوێز خستووه.