په‌ره‌سه‌ندنی بێكاری و هه‌ژاری له‌ كرماشان

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ڕێژه‌ی بێكاری له‌ شاری كرماشان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌ و دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژارنشینه‌كان له‌ دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.

به‌ وته‌ی هاووڵاتیان، گه‌ڕه‌كی ده‌وڵه‌ت ئاوای كرماشان یه‌كێك له‌ هه‌ژارترین ناوچه‌كانی ئه‌و شاره‌یه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت به‌ساڵاچووانیش ناچارن بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان كه‌لووپه‌لی شه‌خسی و نێو ماڵه‌كاینان بفرۆشن یان چاوه‌ڕێی وه‌رگرتن وه‌كوو كرێكار له‌ به‌شی بیناسازی بن. په‌راوێزنشینی له‌ گه‌وره‌شاری كرماشان ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ په‌ره‌ ده‌ستێنێت و دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ له‌ هه‌ر جۆره‌ ئیمكاناتێكی بێهداشتی،ده‌رمانی و ڕیفاهی بێبه‌شن. به‌هۆی بێكاری، گیرۆده‌بوون به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌و شاره‌ قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی درووست كردووه‌ و ڕێژه‌ی توندووتیژی له‌و شاره‌ به‌راوه‌رد به‌ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران زۆر به‌رزه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net