به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له‌ بۆكان و جوانڕۆ

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی شاره‌كانی بۆكان و جوانڕۆ په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه‌ بوون و سه‌دان ده‌نگی به‌ڕوو و نه‌مامیان له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌و دوو شاره‌ چاند.

هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه‌ كه‌ له‌ شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ له‌لایه‌ن چالاكانی ژینگه‌یی و به‌ مه‌به‌ستی پاراستن و بوژانه‌وه‌ی سرووشت ڕێكخراوه‌، له‌ ڕۆژانی یه‌ك بۆ ٢٥ی سه‌رماوه‌زی هه‌ر ساڵ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و خه‌ڵكی خۆبه‌خش و چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌نكی به‌ڕوو و نه‌مام له‌ داوینی چیا و زۆزانی شاره‌كانیان ده‌چێنن. هه‌ر چند له‌ هه‌ندێك شار ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگری له‌و چالاكییه‌ده‌كه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵك به‌ هه‌ست و سۆزێكی بێ وێنه‌وه‌ تێدا به‌شدار ده‌بن و به‌و شێوه‌یه‌ وانه‌ به‌ منداڵه‌كانیان ئه‌ڵێنه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net