ئازادی نه‌سرین شاكه‌ره‌می و تووماج ساڵحی له‌ زیندان

ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ و ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، نه‌سرین شاكه‌ره‌می، دایكی نه‌مر نیكا شاكه‌ره‌می و تووماج ساڵحی هونه‌رمه‌ندی دژبه‌ری نیزام له‌ زیندان ئازاد كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نه‌سرین شاكه‌ره‌می پاش چه‌ند مانگ به‌ندكران له‌ ژووری تاكه‌كسی به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی پێنج ملیارد تمه‌نی له‌ زیندانی خۆڕه‌م ئاوا ئازاد كرا.ئه‌و دایكه‌ دادخوازه‌ به‌ تازه‌یی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی مانه‌وه‌ له‌ پارێزگای لوڕستان و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، شه‌وی ڕابردوو، تووماج ساڵحی، هونه‌رمه‌ندی دژبه‌ری ڕژیم پاس ته‌واوبوونی ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌ندكران له‌ زیندانی ئیسفه‌هان ئازاد كراوه‌. ناوبراو پێشتر له‌ تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی وڵات بێبه‌ری ناسێندرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net