5
به دوای ناڕه‌زایه‌تی ئاهوو ده‌ریایی له ئاست حیجابی ئیجباری، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی كه‌ش و هوای ئه‌منیه‌تی توندی به‌سه‌ر زانكۆی ئازادی تاران دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌خشانی ئه‌میركه‌بیر، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان له به‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی زانكۆ دا ڕاوه‌ستاون و بێڕێزی و سووكایه‌تی به خوێندكاران ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كانی حه‌راسه‌ت به‌رده‌وام له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ دا ده‌سووڕێنه‌وه و ڕێگه له كۆبوونه‌وه‌ی دوو بۆ سێ كه‌سی خوێندكاران ده‌گرن.