6
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ٤٠٠ كرێكاری ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان ماوه‌ی ده ساڵه سه‌نه‌واتیان وه‌ر نه‌گرتووه و خاوه‌ن ئه‌و شیركه‌ته پهیمانكارییهی به‌لایه‌وه كار ده‌كه‌ن، بایه‌خ به كێشه و گرفته‌كانیان نادات. هه‌ر چه‌ند به‌رپرسانی پارێزگای كرمان به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان داوه، به‌ڵام ماوه‌ی سێ حه‌فته‌یه كرێكاران چاوه‌ڕێی پێدانی سه‌نه‌وات، پاداش و حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیانن.