6
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی كرێكاری توركیای به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوو.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای ئاماژه‌دان به سه‌ركوتی ڕۆژنامه‌وانان، نوێنه‌رانی یه‌كێتیه كرێكارییه‌كان و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، زیندانی كردنی ڕه‌مزی چالیشكان، سه‌رۆكی یه‌كێتی كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری گشتی، جێگری سه‌رۆكی كۆنفدراسیۆنی كارگه‌ری دیسك و كه‌ماڵ گوكسۆی نوێنه‌ری ناوچه‌ی دیسك به توندی مه‌حكووم كراوه. سهندیای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ی دا خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی چالاكانی كرێكاری بوو.