ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان له چه‌ند چالاكی جیاجیادا، هێرشی گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستانیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمێته‌ی ژنانی یه‌كسانیخوازی ماردین، ئامه‌د و وان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ حیزبه و گرووپه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یان دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له نێوخۆی وڵات و پشتیوانی له گرووپه ئیسلامگه‌راكان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، به‌ڕێوه بردووه . خۆێێشاندهران به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كان بوون، به‌ڵام ٥٠ كه‌سیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له شاره‌كانی قامیشلوو، كۆبانی و حه‌سه‌كه، شارومه‌ندانی ئازادیخوازی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریه دژ به هێرشه‌كانی سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی توركیا و میلیشیاكانی سه‌ر به‌و وڵاته‌یان به توندی مه‌حكووم كرد.