ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ شاری سه‌قز

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی سه‌قز دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی مه‌ولاناوای سه‌ر به‌ ناوچه‌ی خوڕخوڕه‌ به‌ ناوه‌كانیهیوا فه‌یزیوحسێن فیروزییان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، هیوا فه‌یزی پێشتر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری بووه‌ و به‌ بیانووی پێدانی وام بانگهێشتی شاری سه‌قز و له‌وێ دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو، ٢٠ ئۆتۆمبێلی ئیداره‌ی ئیتلاعات هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر گوندی مه‌ولاناوا و وێڕای پشكنینی ماڵی هیوا فه‌یزی، ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایلی هاوژین و منداڵه‌كانی دا گرتووه‌. له‌ هه‌مان كات دا، سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم كه‌شاوه‌رزێكی زه‌حمه‌تكێش به‌ ناویحسێن فیروزییان ڕفاندووه‌ و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی دیار نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net