13
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كوردانی شۆڕشگێڕ له باكووری كوردستان،ئۆردووگای مه‌خموور، شه‌نگال و وڵاتی ئاڵمان دژ به هێرشه‌كانی گرووپی ته‌حریر ئه‌لشام و ئه‌رته‌شی ئازادی سووریه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی ئازادی سووریه و تیرۆریستانی ته‌حریر ئه‌لشام بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و كوژران و برینداربوونی چه‌ندین كه‌س، كوردانی شۆڕشگێڕ له باكوور و باشووری كورستان، هه‌روه‌ها چه‌ند وڵاتی ئورووپایی دژ به ده‌وڵه‌تی توركیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كان بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، ٨٤ كه‌س له خۆپێشاندانه‌كانی باكووری كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر و ٧ كه‌س به زیندان مه‌حكووم كراون.