17
ئه‌میرمحه‌ممه‌د خانی، چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی دیوانده‌ره كه له ڕێكه‌وتی ٧ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ماوه‌ی به‌ندكرانی بۆ یه‌ك حه‌فته‌ی دیكه درێژ كراوه‌ته‌وه.
ناوبراو پێشتر و له ساڵه‌كانی ٩٨ و ٩٧ی هه‌تاویش له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرابوو. ئه‌مجاره به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌میرمحه‌ممه‌د خانی تا به ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه و كه‌س و كاری نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.