ناڕوونی چاره‌نووسی عه‌بدۆڵڵا كه‌ریم گوڵان له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی موعه‌لیمێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ ناویعه‌بدۆڵڵا كه‌ریم گوڵانپاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، عه‌بدۆڵڵا كه‌ریم گوڵان مامۆستای یه‌كێك له‌ ده‌بیرستانه‌كانی شاری سه‌قز له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ڕفێندرا. وێڕای تێپه‌ڕبوونی ده‌ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و چالاكه‌ سنفییه‌، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام بووه‌ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی و هۆكاری به‌ندكرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net