كوژرانی دوو ژن له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه‌ له‌ میاندوواو

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پیاوێكی خه‌ڵكی میاندوواو هاوژین و خۆشكی هاوژینه‌كه‌ی كوشتووه‌ و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

به‌ وته‌ی دادستانی میاندوواو، بكوژ به‌ بیانووی كێشه‌ی خێزانی چووته‌ ماڵ خه‌زوورانی و هاوژین و خۆشكی هاوژینه‌كه‌ی كوشتووه‌ و كه‌سێكی دیكه‌ی بریندار كردووه‌. به‌ وته‌ی پۆلیسی میاندوواو، تاوانبار پاش كاتژمێرێك ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كان كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دا، ڕێژه‌ی توندووتیژی خێزانی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌ و له‌ شه‌ش مانگی ڕابردوودا، چه‌ندین ژن له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه‌ به‌ بیانووی كێشه‌ی خێزانی كوژراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net