104

كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی ئێران سه‌درای بووشێهر، ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی سه‌رماوه‌ز دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
شیركه‌تی ئێران سه‌درای بووشێهر ٦٨٠ كرێكاری هه‌یه كه گرێبه‌سته‌كانیان به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ واژۆ كردووه و نزیك به دوو هه‌زار كرێكار به شێوه‌ی په‌یمانكاری له‌و كۆمپانیا كار ده‌كه‌ن. هه‌ر دوو گرووپی كرێكاران له یه‌ك دۆخی سه‌ه‌ختی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی دان و خاوه‌نكار ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیانی په‌رداخت نه‌كردووه.