په‌یوه‌ست بوونی دایكانی دادخوازی كوردستان به‌ كارزاری نا بۆ ئێعدام

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دایكی ڕامین فاتحی و دایكی حامد سه‌یف په‌ناهی له‌ قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم له‌ دوو چالاكی جیاجیادا په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به‌ كارزاری نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاندووه‌.

دایكی ڕامین فاتحی، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌ له‌ گرته ویدیۆیه‌ك دا به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمینا بۆ ئێعدامی به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بوو. ئه‌و دایكه‌ دادخوازه‌ به‌ دڵێكی پڕ له‌ ئێش و ئازاره‌وه‌ داوای ڕاگرتنی سزای سێداره‌ و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دایه‌ خه‌دیجه، دایكی هه‌میشه زیندوو، حامد سه‌یف په‌ناهی به‌ چاندنی نه‌ماوی به‌ڕوو له‌ جیاتی گۆڕی نادیاری ڕۆڵه‌كه‌ی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net