سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نزاده‌ باوكی دادخوازی محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده‌

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی ١٠١ی دادگای تاوانه‌كانی بۆكان به‌ سه‌رۆكایه‌تیمێهدی فه‌خری، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نزاده‌، باوكی نه‌مرمحه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده‌، له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری بۆكانی به‌ سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌زگای گه‌نده‌ڵی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ئه‌و باوكه‌ دادخوازه‌ی به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژی نیزاموهاندانی كاسبكاران و بازاڕیانی بۆكان بۆ مانگرتن له‌ دووهه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینابه‌ سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كردووه‌. ناوبراو له‌ دادگا ئیزنی پێ نه‌دراوه‌ تاكوو به‌رگری له‌ خۆی بكات و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌یان بۆ كردووه‌ته‌وه‌. ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نزاده‌ له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. دوایین جار، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، هێزه‌كانی حكوومه‌ت هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی حه‌سه‌نزاده‌ و كاك ئه‌حمه‌د و كچه‌كه‌ی به‌ ناوی سووڵماز حه‌سه‌نزاده‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net