6
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوه‌كانی سه‌لام سوڵتانی و ئه‌میر فه‌قیه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره هه‌ر یه‌كه‌و به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون.
سه‌لام سوڵتانی و ئه‌میر فه‌قیه له وه‌رزی به‌هاری ساڵی ١٤٠٣ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران. ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسییه له‌لایه‌ن لقی ١٠٢ی دادگای ئینقلابی پیرانشار به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم، هه‌ر یه‌كه‌و به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كران.