13
شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له شاری كاشان، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به وته‌ی شۆفێرانی ناڕازی، ده‌وڵه‌ت له ناكاودا نرخی گازۆئیلی و پارچه‌ی یه‌ده‌كه‌ی ئۆتۆمبێلی زیاد كردووه و به‌هۆی گرانی كرێ بار، به‌شێك له شۆفێران وازیان له كار و چالاكییه‌كانیان هاوردووه. ناڕازیان هه‌روه‌ها وتیان: تێچوو و داهاتیان یه‌ك ناگرێته‌وه و داوا له هاوكاره‌كانیان له سه‌راسه‌ری ئێران ده‌كه‌ن بۆ ڕۆژی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز مان بگرن.