21
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌ز، خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی تاران بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناوه‌ندی زانكۆ مانیان گرت و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی له ئاست دزه‌كردنی گاز له خوابگای كچان و ژاراویبوونی ٤٤ خوێندكار ناڕازین و داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆیان كرد.خوێندكارانی ناڕازی دروشمی “دانشجوو ڕۆژی ناوێت، ڕیفاه و ئه‌منیه‌تی ده‌وێت“یان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانیان بوون.