پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ ئه‌هواز و ئیسفه‌هان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی سه‌رماوه‌ز، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ شاره‌كانی ئه‌هواز و ئیسفه‌هان بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی به‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی فولاد و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *