هێرشی تیرۆریستانی سوڵتان موراد بۆ سه‌ر باشووری منبج

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، تیرۆریستانی گرووپی سوڵتان مورادی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشیان كرده‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی باشووری منبج و له‌گه‌ڵ شه‌رڤانانی سووریای دیمۆكراتیك به‌ شه‌ڕ هاتن.

به‌ وته‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ته‌ل ته‌مه‌ر و منبجی به‌ چڕی بۆردوومان كردووه‌ و یارمه‌تی تیرۆریستانی سوڵتان مورادی داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ باشووری شاری منبجه‌وه‌ دزه‌ بكه‌ن، به‌ڵام كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی شه‌رڤانان و چه‌ندین كه‌سیان كوژران و بریندار بوون. ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكی ئه‌و گرووپه به‌ ناوی ئه‌بوو عه‌مشه‌ له‌لایه‌ن شه‌رڤانانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، هه‌ر چه‌ند هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و تیرۆریسته‌ ده‌ستی له‌ ڕفاندنی كچان و ژنانی كورد و ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ریان بووه‌. له‌ ناوچه‌ی ده‌یره‌زوور هه‌روه‌ها كاروانێكی تیرۆریستان كه‌ به‌ نیازبوون هێرشی بكه‌نه‌ سه‌ر شه‌رڤانانی سووریای دیمۆكراتیك له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ كراونه‌ته‌ ئاوانج و هه‌موویان له‌ ناو براون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net