ناڕوونی چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاری سه‌قز

ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه‌ كه‌ دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی مه‌ولاناوای سه‌قز به‌ ناوه‌كانیهیوا فه‌یزیوحسێن فیرووزیله‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر گوندیمه‌ولاناوای سه‌قز و به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانیحسێن فیروزیوهیوا دەستبەسەر کرد. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌ كاتی ڕفاندنی ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ توندووتیژییان نواندووه‌ و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان تا به‌ ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net