9
له ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی زاهیدان به ناوی “وه‌حید شه‌هبه‌خش” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕۆژی ٩ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، وه‌حید شه‌هبه‌خشیان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ڕفاندووه و ماوه‌ی ده ڕۆژه چاره‌نووسی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی وه‌حید تا به ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.