ڕفاندنی ١٥ شارومه‌ندی كورد له‌ كانتۆنی عه‌فرین

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، تیرۆریستانی سه‌ر به‌ توركیا ١٥ شارومه‌ندی كوردیان له‌ كانتۆنی عه‌فرین ڕفاندووه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، شارومه‌ندانی كوردی عه‌فرین له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی شه‌هبا له‌لایه‌ن تیرۆریستانی ئیسلامگه‌راوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. چه‌كدارانی جه‌نایه‌تكاری سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ئازادی هه‌ر یه‌ك له‌و شارومه‌ندانه داوای چوار هه‌زار دۆلاریان كردووه‌ و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان سه‌باره‌ت به‌ سازبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان هۆشداری توندی داوه‌ته‌ گرووپه‌ توندئاژۆه‌كانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی تورك.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net