8
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كوردانی دانیشتووی سویس، ئاڵمان، فه‌ڕانسه و هوله‌ند دژ به هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خۆپێشانده‌ران به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، ی.پ.گ و ی.پ.ژ دروشمه‌كانی بژی به‌رخۆدانی ڕۆژئاوایان به‌رز كردووه‌ته‌وه. كوردانی ئازادیخوازی داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد به‌رپرسیاره‌تی خۆیان له ئاست به‌ڵێنی پاراستنی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان به‌جێ بێنن و ڕێگه له ژینۆسایدی گه‌لی كورد له‌لایه‌ن تیرۆریستانی ئیسلامگه‌راوه بگرن.