11
به‌پێی ئاماره بڵاوكراوه‌كان سه‌باره‌ت به پێوه‌ری فه‌لاكه‌ت له شاره‌كانی ئێران، شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سه‌رووی ڕیزبه‌ندیه‌كه دا جێیان گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری ئێران، پارێزگای ئیلام پله‌ی یه‌كه‌می پێوه‌ری فهلاكهتی له نێو شاره‌كانی ئێران دا هه‌یه و پارێزگاكانی كوردستان، كرماشان، لۆڕستان و ورمێ له ڕیزبه‌ندی خراپترین دۆخی بێكاری و توانای دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان دا هه‌ڵكه‌وتوون. هۆكاری هه‌ڵكشانی پێوه‌ری فه‌لاكه‌ت ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ته‌وه‌ڕۆم، گرانی و نه‌بوونی هه‌لی كار و ته‌ندرووستی جه‌سته‌یی و ده‌رووینی كۆمه‌ڵگاشی خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه.