له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی ئازادی بانه به سووتاندنی به‌نێره‌كانی ڕژیم به بۆنه‌ی ڕۆژی دانشجوو، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامی نیشان دا.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، خوێندكارانی ناڕازی به‌نێرێكی حكوومه‌تیان به دروشمی “خوێندكاران داهاتووی میله‌تێكن” سووتاندووه و به‌و شێوه‌یه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و درۆزنی كۆماری ئیسلامی نیشان داوه. خوێندكاران ڕایانگه‌یاند: به‌رپرسانی ڕژیم به بێ شه‌رمییه‌وه باس له گرینگی خوێندكاران ده‌كه‌ن، له حاڵێكدا به سه‌دان خوێندكار له خوێندن دوورخراونه‌ته‌وه یان زیندانی و له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دا كوژراون. باس له ڕێژه‌ی به‌رزی ده‌رچووانی بێكاری زانكۆ ناكه‌ن، باس له نه‌بوونی ئیمكاناتی په‌روه‌رده و ئاستی نزمی كوالێتی خوێندن ناكه‌ن. باس له پوڵی كردنی په‌روه‌رده و گرانی نرخه‌كانی زانكۆی ئازاد، هه‌روه‌ها قه‌یرانی ئابووری بنه‌ماڵه‌كان ناكه‌ن، به‌ڵام به نووسینی دروشم خۆیان به خه‌مخۆری خوێندكاران ده‌زانن.