11
ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ١٨ و ١٩ی سه‌رماوه‌ز، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك چه‌ند ناوچه‌یان له عه‌ین عیسا، زركان و منبج كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه ٢٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی یه‌كشه‌ممه درۆنێكی توركیا گوندێكی نزیك عه‌ین عیسای بۆردوومان كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردوومانه‌دا، بنه‌ماڵه‌یه‌كی ١١ كه‌سی گیانیان له ده‌ست دا كه شه‌شیان منداڵ بوون. هه‌روه‌ها له‌و هێرشه‌دا ١٥ سه‌ربازی سووریش كوژراون. له هێرشی دووهه‌م دا بۆ سه‌ر زركان، سێ كه‌س بریندار بوون. له هێرشی سێهه‌م بۆ سه‌ر ته‌ل ته‌مه‌ر، شارومه‌ندێك گیانی به‌خت كردووه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.