12
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌ز، به‌كرێگیراوه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك بۆ جارێكی دیكه هه‌وڵی داگیركردنی منبجیان دا، به‌ڵام له نێو گهڕهكانی ئه‌و شاره كه‌وتنه بۆسه‌ی شه‌رڤانان و به ناچار هه‌ڵهاتن.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ته‌رمی ده‌یان تیرۆریست له نێو شه‌قامه‌كانی منبج دا كه‌وتووه و ١٤ چه‌كداریش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌ر چه‌ند ماڵپه‌ڕه‌كانی نزیك به گرووپه ئیسلامگه‌راكان باس له داگیركردنی ئه‌و شاره ده‌كه‌ن، به‌ڵام شه‌رڤانان توانیویانه تیرۆریستان بۆ ده‌ره‌وی شار ڕاو بنێن و ئێستا شه‌ڕێكی سه‌خت له ده‌ورووبه‌ری شاری منبج دا به‌ڕێوه ده‌چێت و تیرۆریستان زیانی زۆریان پێ گه‌یشتووه.