15
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی كارخانه‌ی دۆلۆمیت كۆلسینه‌ی نه‌هاوه‌ند له ئاست ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی و بیلاتكلیفی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٤٥ كرێكاری ئه‌و كارخانه به زیاتر له دوو ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٤٠٢وه له‌سه‌ر كار ده‌ركراون و به‌ڵێنه‌كانی خاوه‌نكار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار جێبه‌جێ نه‌كراوه. پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه به بیانووی دووری كارخانه له مه‌عده‌ن و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی بێكار كردبوو، ئێستا ماوه‌ی چه‌ندین مانگه كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراو بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی پیشه‌ییان ده‌كه‌ن.