6
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، چوار هه‌زار كرێكاری ئه‌ركان ساڵس شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی پارس جنووبی بۆ چه‌نده‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و خۆپێشاندانیان كرد.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی جیاوازی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار– ١٤ ڕۆژ پشوودان، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.