6
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، ٩ هاووڵاتی كورد له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه له ناوچه‌ی هه‌زه‌خی سه‌ر به شڕنا‌خ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندی زهویگهی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌زه‌خی شڕنا‌خ و وێڕای پشكنینی ماڵی دانیشتووانی گونده‌كه، ٩ كه‌سیان به توندووتیژییه‌وه ڕفاندووه. به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له باكووری كوردستان، هۆكاری ڕفاندن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و ٩ شارومه‌نده دیار نییه و بنه‌ماڵه‌كانیان نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستیانن.