كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی قه‌تاری ڕه‌عد له شاری ته‌ورێز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، له ئاست ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی و نه‌دانی داخوازییه‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شیركه‌ت ڕه‌عدی ته‌ورێز ساڵی ١٤٠٢ ٦٠ كرێكاری له سه‌ر كار ده‌كردووه و وێڕای ده‌رچوونی حوكمی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی كاره‌وه، خاوه‌نكار ڕێگه‌ی لیان گرتووه. كرێكارانی ده‌ڵێن: ماوه‌ی ٢٦ مانگ بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه و خاوه‌نكار هێشتا داخوازییه‌كانی پێشوویانی په‌رداخت نه‌كردووه. له دوایین به‌داوداچوونی كرێكاران بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان، ده‌سته‌ی به‌دواداچوونی دیوانی دادپه‌روه‌ری ئیداری ڕژیم له ڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، داواكاری كرێكارانی ڕه‌د كردووه و له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نكار دا حوكمی ده‌ركردووه.