كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتیه‌كانی جنووب

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت شاغڵ له‌ سه‌كۆ نه‌وتییه‌كانی جنووب هاوڕێ له‌گه‌ڵ كرێكارانی ئه‌ركان سالس دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی جیاوازی و له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net