11
به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “ڕزگار به‌یگ زاده‌ی بابامیری” پاش دوو ساڵ بیلاتكلیف له زیندانی ورمێ دا ماوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه سزای قورس به‌سه‌ری دا بسه‌پێنن.
ڕزگار به‌یگ زاده‌ی بابامیری، ڕۆژی ٢٧ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه له شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه بۆ ماوه‌ی چوار مانگ له به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا و له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به “قاچاخی ئامێری ماهواری ستارلینك” و “هاوكاری له كوشتنی كه‌سێك به ناوی محه‌ممه‌دعه‌لی محه‌ممه‌دی” تۆمه‌تبار كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای قورس به‌سه‌ری دا بسه‌پێنێت.