8
ڕه‌زا ساعدمووچشی، شارومه‌ندی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی مووچشی سه‌ر به شاری كامیاران و دانیشتووی سنه، ماوه‌ی سێ حه‌فته‌یه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
شه‌وی پێنجشه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ڕه‌زا ساعدمووچشی و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه، ناوبراویان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرده. ئه‌و هاووڵاتیه له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كراوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.