11
به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌ز، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی میاندوواو جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی سه‌جاد عه‌زیزی و ئیبراهیم وه‌لی زاده كه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به‌یانی پێنجشه‌ممه له زیندانی میاندووئاو له سێداره دراون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، دیوانی باڵای وڵات، سزای سێداره‌ی موجاهد كوركوری، به‌ندكرانی سیاسی خه‌ڵكی شارستانی ئیزه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و په‌روه‌نده‌كه‌ی بۆ به‌دواداچوونی زۆرتر ڕه‌وانه‌ی لقێكی دیكه‌ی دادگای ئینقلابی ئه‌هواز كردووه.