9
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجابی ئیجباری، په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی بۆ په‌ره‌ستوو ئه‌حمه‌دی ساز كردووه.
شه‌وی چوارشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌ز، په‌ره‌ستوو ئه‌حمه‌دی، گۆرانیبێژی گه‌نجی ئێرانی له یه‌كێك له كاروانسه‌راكان به شێوه‌ی ئانلاین و له ڕێگه‌ی یوتووبه‌وه كۆنسێرای ئانلاینی به بێ حیجابی ئیجباری به‌ڕێوه برد كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگا و هه‌موو چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نییه‌وه پێشوازی لێ كرا. په‌ره‌ستوو ئه‌حمه‌دی پێش كۆنسێرته‌كه وتبوو: ئه‌مه‌وێت لێره دا كه مێژوو و خه‌ونه‌كانمان یه‌م ئه‌گرنه‌وه، ئه‌مه‌وێت خۆشه‌ویستی خۆم بۆ خه‌ڵكی ئێران و نیشتمانم نیشان بده‌م، من ئه‌مه‌م بۆ ئه‌وانه‌ی عاشقیانم ده‌خوێنم….