12
كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆنی خۆراكی فریكۆی سیرجان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كرێكارانی كارخانه‌ی ڕۆنی خۆراكی فریكۆ له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری سیرجان دا كۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام هێشتا به‌رپرسانی ئه‌و شاره بایه‌خیان به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه. كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه، ماوه‌ی شه‌ش مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون.