14
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی فولادی هۆرمۆزگان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی هۆمۆزگان ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و خاوه‌نكار له په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئجتیماعی خۆ ده‌بوێرێت. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: له هه‌ر جۆره ئیمكاناتێكی بێهداشتی له شوێنی كار بێبه‌رین و هه‌ر كات ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ كراوه.