10
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی گوندی “باب خالدئاوا“ی سه‌ر شارستانی شنۆ بۆ مه‌به‌ستی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.
به‌یانی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، دیاكۆ عه‌زیزی به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ناوبراو له ڕێكه‌وتی پێنجی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه چووه و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و شارومه‌نده‌ی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ١٦ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرد.