درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له‌ شاری مه‌ریوان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش له‌ ئاوایه‌كانی نێ و سه‌ردووش سه‌دان ده‌نكی به‌ڕوو و نه‌مامیان له‌ كوێستانه‌كانی ناوچه‌كه‌ چاند.

هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه هه‌ر ساڵ و له‌ كۆتایی وه‌رزی پاییز دا ده‌ست پێده‌كات و مه‌به‌ستی له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ پێدانی زانیاری به‌ كۆمه‌ڵگا سه‌باره‌ت به‌ گرینكی ژینگه‌ و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ده‌ستی خۆیان نه‌مام بچێنن. چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌ڵێن: هه‌ر ساڵ و له‌ وه‌رزی هاوین دا به‌هۆی بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان و ئاگرگرتنی هه‌زاران داری به‌ڕوو له‌ ناو ده‌چێت، هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه بۆ پاراستنی ژینگه‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌تی و به‌ دڵخۆشیه‌وه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ پێشوازی لێ كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net